سۆران حەمەڕەش ئەکادیمیست و نووسەر و مێژوونووس و زمانزانێکی کوردە. کتێب و وتاری لەبارەی مێژوو و کولتوور و کەمینە ئایینیەکانی کوردەوە بڵاوکردۆتەوە. لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکە لە پێوەندی لەگەڵ کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشداری کردووە.
حەمەڕەش ماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری کورد بووە لە لەندەن کە لەگەڵ کەسانی ئەکادیمی جۆراوجۆر و کەسانی دیکە لە بواری خوێندنی کوردیدا کاری کردووە. 30 ساڵی ژیانی بە خوێندنەوەی مێژووی کورد بەسەر بردووە و شارەزاییەکی بەرفراوانی هەیە لەسەر زمانە کۆنەکانی وەک سۆمەری و هوری و هیتی و زمانە مردووەکانی تر، هەروەها ئایینە دێرینەکانی ناوچەکە کە وەک نەخشەی ئەو بۆ گەشتکردن بە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوایین کارەکانی کتێبێکە بە ناوی ‘مێژووی ونبوو و نەگێڕدراوی کورد.’ ئەم کتێبە تەحەدای تێگەیشتنی ئاسایی ئێستای مێژووی کورد دەکات، لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە بەڵگەی شوێنەواری، بۆماوەیی، زمانەوانی، مێژوویی و چەند بەڵگەیەکی دیکە.
لە ئێستادا هیچ کتێبێکی ئەکادیمی نییە کە بە شێوەیەکی گونجاو مێژووی کۆن و کۆنی کورد بگێڕێتەوە. هێشتا بنەچەی کورد بۆ مێژوونووسان جێگای نهێنییە. لە ئێستادا لە کتێبەکانی مێژوودا وەک ئەو کەسانە وێنا دەکرێن کە لەناکاو لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە سەرهەڵدەدەن. ئەم کتێبە ئەوە نیشان دەدات کە بناغەی تێگەیشتنی ئێستا سەبارەت بە مێژووی کۆن بە مەبەستی ناسینی ڕابردوو دانەنراوە؛ بەڵکو بۆ خزمەتکردنی ئەجێندا ئایدیۆلۆژی و ئایینی و سیاسییەکان بوو. لە زۆر حاڵەتدا ئەمە ڕێبازی نابابەتی لە نێو زانایاندا دەرخست، ئەمەش بووەتە هۆی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک لە تۆمارە مێژووییەکان بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو و دابڕان لە یەکتر. لە ئەنجامدا سروشتی ئۆرگانیکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ئێستادا لە مێژوونووسیی هەنووکەییدا ڕەنگدانەوەی نییە و ئەمەش بووەتە هۆی تێگەیشتنێکی هەڵەی بەرچاو سەبارەت بە مێژووی کۆن. بۆ کورد مێژوویەکی ونبوو و نەگێڕدراوی لێکەوتووەتەوە.